تاجی شا و شاژنی سوید دزرا

دوو تاجی شاهانه‌ی گرانبه‌های شا کارڵی نۆیەم و هاوسه‌ره‌كه‌ی شاژنه‌ كریستیانا کە لە سەدەی حه‌ڤده‌هەم حوکمڕانی سویدیان کردووە، دزران.

وته‌بێژی پۆلیسی ئۆسته‌رگۆتلاند، تۆماس ئاگنیڤیك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ تاجی شا کارڵی نۆیەم و تاجی شاژنه‌ كریستیانا كه‌ له‌ كڵێسای سترانگاس له‌ كه‌نار ده‌ریاچه‌یه‌ك كه‌ 100 كیلۆمەتر له‌ ستۆكهۆڵمه‌وه‌ دووره‌ ده‌پارێزران له‌ لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ دزراون.

تۆماس ئاگنیڤیك باسی له‌وه‌ كرد كه‌ تاجەکان له‌كاتی ماوه‌ی سه‌ردانی كڵێساكه‌دا دزراون كه‌ مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1611، دزه‌كانیش به‌ به‌له‌می تیژڕه‌و هه‌ڵاتوون.

هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان بەدوای دزەکان درێژه‌ی هه‌یه‌.