كوردێك گەورەترین خەڵاتی بیركاری لە جیهان بەدەستدەهێنێت

پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار خەڵكی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان توانی خەڵاتی فیڵدز بەدەستبهێنێت كە  گەورەترین خەڵاتی زانستی بیرکارییە لە جیهاندا.
 
كۆچەر بیركار كە نزیكەی 18 ساڵ لەمەوبەر وەك پەنابەر روویكردە بەریتانیا، بەڵام دواتر توانی ببێتە مامۆستا لە زانكۆی كامبریج.
 
خه‌ڵاتی فیلدز چوار ساڵ جارێك لە شاری تۆرێنتۆی كه‌نه‌دا دەدرێتە دوو تا چوار توێژەری بواری بیركاری كە تەمەنیان لە 40 ساڵ كەمتر بێت، ئەمساڵیش خەڵاتەكە بە پرۆفیسۆرە كوردەكە و سێ كەسی دیكە بەخشرا.
 
كۆچەر بیركار لە لێدوانێكدا هیوایخواست خەڵاتەكەی ببێتە مایەی دڵخۆشكردنی 40 ملیۆن كورد لەسەرانسەری جیهاندا.
 
كۆچەر بیركار ساڵی 1979 لە گوندی نەی سەر بە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە و پێش كۆچكردنیشی بۆ بەریتانیا، بڕوانەی بەكالۆریۆسی لە زانكۆی تاران بەدەستهێناوەو ئەوەشدەخاتەڕوو كە بەهیوای