كشتوكاڵی دیالە لەبەرهەمهێنانی گەنم و جۆدا گەیشتە ئاستی خۆژێنی

سەرۆكی لیژنەی باڵای كشتوكاڵ لە پارێزگای دیالە پێشبینی دەكات لە بەرهەمهێنانی گەنم‌و جۆدا بگەنە ئاستی خۆژێنی‌و تەئكیدیش دەكاتەوە كە پلانێكیان بۆ بەبازاڕكردنی ئەو بەرهەمانە داناوە
 عومەر عەزیز حومەیری سەرۆكی لیژنەی باڵای كشتوكاڵ لە پارێزگای دیالە لەلێدوانێكیدا بۆ  سۆمەریە نیوز  ئاماژەی بەوەكردوە كە لیژنەكەیان كۆبونەوەیەكی فراوانی ڕێكخستووە‌و تیایدا چەند پرسێكی گرنگیان تاووتوێكردوە لەوانەش بەرهەمهێنانی گەنم‌و جۆ كە بەشێكە لەپلانی كشتوكاڵی پارێزگاكەیان  هەروەك پێشبینی ئەوەشیكرد كە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی باران‌و فراوانبوونی زەویە كشتوكاڵیەكانەوە، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی گەنم‌و جۆ دەگاتە ئاستی خۆژێنی‌و پێداویستیەكانی پارێزگاكەیان پڕدەكاتەوە  هەروەك سەرۆكی لیژنەی باڵای كشتوكاڵ لە پارێزگای دیالە ئاماژەی پێكردوە، لیژنەكەیان پلانێكی پەسەندكردووە بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنم‌و جۆ‌و كردنەوەی چەندین بنكەی نوێ بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران. 
سەرۆكی لیژنەی باڵای كشتوكاڵ لە پارێزگای دیالە پێشبینی دەكات لە بەرهەمهێنانی گەنم‌و جۆدا بگەنە ئاستی خۆژێنی‌و تەئكیدیش دەكاتەوە كە پلانێكیان بۆ بەبازاڕكردنی ئەو بەرهەمانە داناوە  عومەر عەزیز حومەیری سەرۆكی لیژنەی باڵای كشتوكاڵ لە پارێزگای دیالە لەلێدوانێكیدا بۆ  سۆمەریە نیوز  ئاماژەی بەوەكردوە كە لیژنەكەیان كۆبونەوەیەكی فراوانی ڕێكخستووە‌و تیایدا چەند پرسێكی گرنگیان تاووتوێكردوە لەوانەش بەرهەمهێنانی گەنم‌و جۆ كە بەشێكە لەپلانی كشتوكاڵی پارێزگاكەیان  هەروەك پێشبینی ئەوەشیكرد كە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی باران‌و فراوانبوونی زەویە كشتوكاڵیەكانەوە، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی گەنم‌و جۆ دەگاتە ئاستی خۆژێنی‌و پێداویستیەكانی پارێزگاكەیان پڕدەكاتەوە  هەروەك سەرۆكی لیژنەی باڵای كشتوكاڵ لە پارێزگای دیالە ئاماژەی پێكردوە، لیژنەكەیان پلانێكی پەسەندكردووە بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنم‌و جۆ‌و كردنەوەی چەندین بنكەی نوێ بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران.