شاری پیشەسازی له‌ گەرمیان لەسەر رووبەری دوو هەزار وپێنچ سەد دۆنم دروست دەكرێت


لە پێناو گەشەپێدانی كاری بازرگانی و ئابووری ودروستكردنی هەلی كار  بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان, گەورەترین شاری پیشەسازی لە سنووری گەرمیان لەسەر رووبەری دوو هەزار وپێنچ سەد دۆنم دروست دەكرێت.

لە ئێستادا ماستەر پلانی ئەو شارە پیشەسازییە لە قۆناغی كۆتایدایە  و كارە هونەریەكانی تەواو بووە, بەدروستكردنیشی هەلی كار بۆ هەزاران گەنج دەرەخسێنێت،  هەروەك دەرگای وەربەهێنان دەكرێتەوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان و راكێشانی سەرمایەداران بۆ سنوورەكە.