کۆمپانیای ڤیتاکیڤی فنلەندی چەند پرۆژەیەک لە سلێمانی ئەنجام دەدات

بەمەبەستی دامەزراندنی چەند پڕۆژەیەک لە سنووری شاری سلێمانی شاندی کۆمپانیای ڤیتاکیڤی کە کۆمپانیایەکی فنلەندیە ، بۆ دووەم جارە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرد.

شادان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری‌زانیاری و گەشەپێدانی کار رایگەیاند لە ۲۰۱۸/٦/۲۸، پاش پێشوازی لێکردن لە شاندی نابراو لەلایەن سیروان محەمەد،  سەرۆکی ژوور و دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری زانیاری و گەشەپێدانی کار BIC و بیرۆکەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ  تاوتوێ کرا کە لەگەڵ سەرچاوە و بازاڕی کوردستان بگونجێت.

شادان محەمەد، وتیشی ”شاندەکە سەردانکردنی چەند ناوچەیەکی گوندنیشنی لەبەرنامەدایە بۆ ناوچەکانی شارباژێڕ و شارەزور، بەمەبەستی ئاشنابوون بە جۆری‌ بەرهەمی کشتوکاڵی ئەو ناوچانە بۆ دامەزراندنی کارگەی پیشەسازی و بازاری گونجاو  لەئایندەیکی نزیک دا.