بێكاری لە ناوچەی یۆرۆدا بەرزترین ئاستی تۆماركرد

دەستەی ئاماری یەكێتی ئەوروپا  یۆرۆستات  ئاشكرایكرد: كەلە مانگی كانونی دوەمی رابردوودا تێكرای بێكاری لە ناوچەی یۆرۆدا بەرزترین ئاستی تۆماركردوەو گەیشتۆتە  11 پۆینت  9 ,  ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو ئاستە لەوناوچەی یۆرۆدا پێوانیەو تێكرای بێكاریش لە یەكێتی ئەوروپادا بۆ هەمان مانگ سەدا  10  پۆینت  8 ی تۆماركردوە,  دەستەی ئاماری یەكێتی ئەوروپا ژمارەی بێكارانیشی لە ناو یەكێتی ئەوروپادا بە  26  ملیۆن و  217  هەزار كەس خەمڵاندوە، كەبەتەنها لەو ژمارە نزیكەی  19  ملیۆنیان لەناوچەی یۆرۆدان,  هەروەك ریزبەندیكەیشی بۆ ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كردوە، لەرووی بێكاریەوەو تیایدا یۆنان پلەی یەكەمی ئەو ریزبەندیەی گرتوە، بەوەی سەدا  27 ی هاوڵاتیانی بێكان و نەمساش لە كۆتایدا دێت,  بەوەی بێكاری تیایدا رێژەكەی دەگاتە سەدا  4  پۆینت 9.