بڕی ٢٠ ملیار دینار وەکو قەرزی پیشەسازی بە ھاوڵَاتیان دراوەو چوار ناوچەی پیشەسازیش لە قۆناغی تەندەردایە

تاوەکو ئێستا ٣٥ ھاوڵاتی بەبڕی نزیکەی ٢٠ ملیاردینار لە قەرزی پیشەسازی سودمەند بوون، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ھەرێم دەلێت, ئەمە ھەنگاویکی گرنکی بوژانەوەی کەرتی پیشەسازیە, بڕیاریشە چوار ناوچەی پیشەسازی لەھەرێم بەبڕی ١٨٠ ملیاردینار دروست بکرێت کە لەئێستادا لەقۆناغی تەندەرین دایە. 
 
بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشە سازی ھەرێم ئاراس ڕەئوف, بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاندوە: تاوەکو ئێستا لەھەرێمی کوردستان ٣٥ھاوڵاتی بۆ بنیاتنانی کارگەی جۆراو جۆری وەک خۆراک و پلاستیک و بیناسازی, بڕی نزیکەی ٢٠ ملیار دیناریان وەرگرتووە. 
وتیشی: حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا چوار ناوچەی پیشەسازی لەھەرێمی کوردستان دروست بکرێن, بۆھەر ناوچەیەکی پیشەسازیش کە لەشارەکانی ھەولێر و سلێمانی دھۆک و گەرمیان دروست دەکرێت بڕی ٤٥ ملیاردیناریان بۆتەرخانکراوە و لەئێستادا لەقۆناغی تەندەرین دایە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشپێدانی پیشەسازی ھەرێم لەھەرێمی کوردستان بەسەرمایەی سێ ملیار دۆلار چوار ھەزار و ٥٦٨ کارگە مۆڵەتیان پێداروە بەم ھۆیەشەوە ھەلی کاری بۆ زیاتر لە ٥٠ ھەزارکریکار ڕەخساندووە، ئابوریناسان و شارەزیانیش پێیات وایە لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان بۆتە مەڵبەندێکی گەورەی بازرگانی و پیشەسازی, ھەنگاوێکیشە بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ھەرێمی کوردستان.