شاندی ژوور: پێشانگای نێو دەوڵەتی نیویۆڕک کۆتای ھات

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدواھەمین ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتیدا چەند دیدار و کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ بازرگانانی ئەمریکا ئەنجامدا.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانانی و پیشەسازی  سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی ٦/٢ لە کۆتا ڕۆژی پێشانگای نێو دەوڵەتی نیوۆڕک شاندەکەی ژوور بەشدار بوو کەلە چەند سیمینارو دیبەیتێکدا ئامادە بوین و پەشداریمانکر.

ڕاشیگەیاند: لە پەراوێزی پێشانگاکەدا چاومان بە شاندێکی عێراق کەوت کە پێک هاتبو لە نوێنەرانی بەغداد و بەسرە هەروەها بازرگانانی شاری هەولێر، کەبیروڕ گۆڕرایەوە و  باس لە ڕەوشی بازرگانی کرا لە عێراقدا و ھەوڵەکانی ژوورە بازرگانیەکان بۆ پێشخستنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی.

ئاماژەی بەوەشدا: شاندەکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی دانیشتنی ئەنجامدا کە کۆمپانیاکە چەند کوردێکی هەریێم خاوەنداری ئەکەن لە بواری ڕاوێژکاری بازرگانیدا چالاکن، قسەکرا لەبارە دروسکردنی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ بازرگانانی ھەرێم و کارکردن لەنێوان ھەردولادا.

سەرۆکی ژوور ئەوەشی دوپاتکردەوە لەگەڵ ڕێکخەرانی پێشانگاکە کۆبوینەوە و دەستخۆشیمانلێکردن و ھیوامان خواست کە بتوانن ھانی کۆمپانیاکان بدەن لە ھەرێم لەپێشانگا نێو دەوڵەتیەکان بەشداربن.