نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٧ دۆلار و ٣٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

 ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٨ دۆلار و ٢١ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە تا کۆتایی ئەمساڵ بە بڕی ١.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە و بڕیاریشە ٢٢ی مانگی داهاتوو کۆببنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.