لەسەر كێشەی سوتەمەنی و نرخی بەنزین پارێزگاری سلێمانی بانگهێشتی ئەنجومەن دەكرێت


ئەمڕۆ چوار شەممە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی سوتەمەنی و گرانبونی نرخی بەنزین لەسلێمانی، بانگهێشتی پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگا دەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە لیژنەكانی پیشەسازی و وزەو بازرگانی سامانە سروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا بانگهێشتی پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن بە مەبەستی بەدواداچون بۆ كێشەی نرخی بەنزین لە سلێمانی.

جێگای ئاماژەبۆكردنە لە ئیچستادا لە سلێمانی تادێت نرخی بەنزین بەرز دەبێتەوەو ئەوەش شۆفێران و هاوڵاتیانی نیگەران كردووە.