ئۆباما موچه‌كه‌ی‌ به‌شی‌ ناكات

ماڵپه‌ڕی‌ ناشیوناڵ كۆنیستیتیووشن سه‌نته‌ر ی‌ ئه‌مریكی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ مووچه‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ ساڵانه‌ 400 هه‌زار دۆلاره‌، كه‌مه‌ و به‌شی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناكات.
به‌پێی هه‌واڵی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ده‌ر له‌ موچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ساڵانه‌ بڕی 50 هه‌زار دۆلار بۆ خه‌رجی زیاده‌ وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ هه‌روه‌ها سه‌رۆك بۆی هه‌یه‌ فڕۆكه‌ و هه‌لیكۆپته‌ر و ئۆتۆمۆبلی كادیلاكی‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌كاربهێنێت.