چواره‌مین پێشانگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئۆتۆمبێل له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

بڕیاره‌ له‌مانگی‌ ئاداردا به‌به‌شداریی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی‌ بواری‌ وه‌به‌رهێنانی‌ ئۆتۆمبێل، چواره‌مین پێشانگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئۆتۆمبێل له‌هۆڵی‌ پێشانگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌شاری‌ هه‌ولێر بكرێته‌وه‌.
 ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ی‌ جیهانی‌ له‌بواری‌ وه‌به‌رهێنانی‌ ئۆتۆمبێلدا به‌نمایشكردنی‌ به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شداری‌ له‌چواره‌مین پێشانگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن،  كه‌ له‌ (7 تا 10-3-2013) له‌هۆڵی‌ پێشانه‌گه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌رده‌وامده‌بێت.
هەروەها، له‌مساڵدا نزیكه‌ی‌ (15) پێشانگه‌ی‌ نێوده‌ڵه‌تی‌ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی‌ (كشتوكاڵی‌، ته‌ندروستی‌، كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازی‌، ئۆتۆمبێل‌و كتێب) له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌.