نرخی نەوت زیاتر بەرز بووەوە

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٨٠ سەنت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٧٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا لە پلانیدایە سزای ئابوری زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت کە ڕێژەی ٤%ی نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنێت.

ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤وە.

هەروەها بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆکارەکەی پەیوەستە بە پابەندبوونی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.