نرخى نه‌وت دابه‌زى


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووى له‌ دابه‌زین كرد به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 75 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8 ی ئایارى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 75 دۆلار و 49 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 75 دۆلار و 75 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 69 دۆلار و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 70 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.