خاڵە سنورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران دادەخرێن

بەپێی راگەیەندراوێكی  بەشی عێراق و هەرێمی كوردستان- باڵوێزخانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا تێیدا هاتوە ” ڕۆژی 12ی ئایار هەموو مەرزە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق داخراو دەبن ئەوەش لەبەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

باڵوێزخانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاندووە لە كاتژمێر 12ی شەوی ڕۆژی 11ی ئایارەوە تاوەكوو كاتژمێر 12ی شەوی 12ی ئایار هەموو مەرزە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق داخراو دەبن و داوا كراوە هاووڵاتییان و گەشتیاران لەو ڕۆژەدا سەفەر نەكەن.

لە راگیەندراوەكەی باڵوێزخانەكەدا ئەوەش زیاد كراوە ڕۆژی 12ی ئایار هەموو دایرە دەوڵەتییەكانی عێراق پشوو دەدرێن و داوا لە هاووڵاتییانیش كراوە سەفەرەكانیان لەو ڕۆژەدا یان دوابخەن یان پێشی بخەن چوونكە لەو ڕۆژەدا بە هیچ لەونێك هاتوچۆ لە سنوورە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق ناكرێت.