کەناڵی “cnbc” ئابووری نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند،بەمەبەستی بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری ھەرێم، کەناڵی cnbc ئابووری نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە. 
 
نادر رۆستی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاندوە، ئەو کەناڵە لەسەر بانگێشتی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی سەردانیان کردین کە لە بەڕێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری بەبازارکردنی کەناڵەکە بە نوێنەرایەتی تۆری cnbc کە ١٣ کەناڵ لە خۆدەگرێت پێکھاتبون.
وتییشی،لەئەنجامی گفتوگۆماندا میکانیزمی کردنەوەی نووسینگەی کەناڵی cnbc لە ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتی گرنگیدان بە گەشتوگوزار تاوتوێ کرا.
باسی لەوەشکرد، کەناڵی ناوبراو وەک تۆری ڕاگەیاندن کار دەکات کە ١٣ کە ناڵ بە زمانی جیاواز لە خۆ دەگرێت و زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن بینەریان ھەیە کە لە بەرنامەی دایە لە ڕێگەی نووسینگەی ھەرێمی کوردستان سەرجەم ھەواڵی گەشتیاری و بازرگانی و ئابووری بە گشتی رووماڵ بکات، ھەروەھا بەرنامەیەکی ھەفتانەی بۆ ٣٠ خولەک لەسەر ئابووری کوردستان و گەشتوگوزار پێشکەش بکات، سەرەتاش بە خستنەرووی گەشەسەندنی ئابووری و گەشتیاری دەست بە کارەکانیان دەکەن.