نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٤.٤٤ دۆلار مامەڵەی پێوە كرا


نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی ٧٤ دۆلارەوە جێگر بوو و مامەڵەی پێوە كرا. 

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤.٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکراو و ئەمرۆش بە ٧٤.٦٦ەوە دەستی پێکرد و لە کاتژمێر ٩:٤٥ بە ٧٤.٤٤ مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکسازیش بە ٦٧.٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها راگەیەنراوە كە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئەمریكا لە میانی هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆکاری دابەزینی نەوتی تكساس.

بڕیارە لە ١٢ی مانگی داهاتوودا ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەبارەی سزادانی ئێران بدات و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت دەبێت.