ئەمڕۆ مووچەی دوو وەزارەت بە سیستەمی نوێ دابەش دەکرێت

بڕیارە مووچەی مووچەخۆرانی دوو وەزارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی نوێی پاشەکەوت، دابەش بکرێت.

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 5/4/2018 مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێت.

ئەو مووچەیە بە سیستەمی نوێی مووچە دابەش دەکرێت، کە رێژەی پاشەکەوتی مووچە کەم کراوەتەوە و بەشێک لە مووچەخۆران پاشەکەوتی مووچە نایانگرێتەوە.

بەپێی سیستەمە نوێیەکە، ئەو کەسانەی مووچەکانیان تا 400 هەزار دینار، هیچ بڕێک لە مووچەکانیان پاشەکەوت ناکرێت و مووچەکەیان بە تەواوی وەردەگرن. هەروەها رێژەی پاشەکەوت بۆ ئەوانەی لە سەرووی 400 هەزار دینار وەردەگرن، لە نێوان %10 تا %30 دەبێت.