نرخی نه‌وت له‌بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٣٢ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار و ٦٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر نرخى نەوت گەیشتە ٧١ دۆلار، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە، کە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە کە عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.