نرخی نه‌وت له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 69 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31 ی ئازارى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 69 دۆلار و 34 سه‌نته‌.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 64 دۆلار و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.