بەهای بیتكۆین له‌ دابه‌زی


دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوو، بەهای دراوی ئەلیكترۆنی بیتكۆین بۆ كەمتر لە شەش هەزار دۆلار دابەزی، ئەمەش یەكەمین دابەزینی گەورەی نرخی ئەو دراوە ئەلكترۆنییەیە بوو تۆمار كرا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا كە بەهاكەی بۆ 20 هەزار دۆلار بەرز بووبووەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاككەران بۆ سەر دراوی ئەلیكترۆنی بیتكۆین، لە دانیشتنەكانی ئەمدواییەی گرتنەبەری رێوشوێن بۆ پاراستنی دراوە ئەلكترۆنییەكە لە بازاڕدا بە شێوەیەكی خێرا و زۆر بە توندی نرخەكەی دابەزی، ئەمە لە كاتێكدایە لە سێ مانگی كۆتای ساڵی 2017 بە شێوەیەكی خێرا نرخەكەی بەرز بووەوە و خۆی لە 20 هەزار دۆلار دا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئادار، جارێكى تر به‌هاى بیتكۆین بۆ  7122.88 دۆلار دابه‌زى و دابه‌زینه‌كه‌یش له‌ زیاد بووندایه‌.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە، بیتكۆین لە بازاڕی دراوی ئەلیكترۆنی پتستامپ لە لۆكسۆمبۆرگ بۆ كەمترین ئاستی دابەزی و نرخەكەی بوو بە پێنج هەزار و 920 دۆلار، بەڵام دواتر كەمێك بەرز بووەوە.

بیتكۆین دراوێكی ئەلیكترۆنییە و بەهیچ شێوەیەك چاپ نەكراوە و ناكرێ، بەڵكو بەشێوەیەكی بەردەوام لە ڕێی ئینتەرنێتەوە مامه‌ڵەی پێوە دەكرێ و لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەم/یەنایەری ساڵى 2009ەوە داهێنراوە و هیچ بوونێكی كاغەزی نییە، دەتوانن لە ئینتەرنێت بیتكۆین كۆ بكەنەوە و بیگۆڕن بۆ دراوەكانی تری وەك دۆلار.