كۆنترین گڵۆپ

میدیای‌ به‌ریتانی وێنه‌ی‌ كۆنترین گڵۆپی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ته‌مه‌نی‌ 130 ساڵه‌‌و له‌ساڵی‌ 1883دا دروستكراوه‌.
به‌گوێره‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (ده‌یلی‌ ئیسكپرێس)، ئه‌و گڵۆپه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌رهه‌مه‌ كۆنه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ (ئیدیسوان)، كه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می‌ خۆی‌ له‌ساڵی‌ 1881دا خسته‌ بازاڕه‌وه‌.  
ئێستا ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 79 ساڵی‌ دانیشتووی‌ به‌ریتانیا ئه‌و گڵۆپه‌ بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌ی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ به‌كارده‌هێنێت.