بەوێنە.. کردنەوەی شەتڵگەیەکی گەورە لە سلێمانی

گەورەترین شەتڵگەنلە سەر ئاستی عێراق لەشاری سلێمانی کرایەوە کەزیاتر لە یەک ملێۆن نەمامی ئامادەکراوی تیایە.

ھاوبیر ئەنوەر سەرپەرشتیاری شەتڵگەکە ڕایگەیاند” ئێمە لەشاری سلێمانی گەورەترین شەتڵگمان لەسەر ئاستی عێراق کردەوە”.

ڕاشیگەیاند” شەتڵگەکە لەسەر رووبەری زیاتر لە ۲٠٠ دۆنم زەویە و پێکدێت لە دوو کارگەی بەرهەم هێنانی پەین و ۲٠٠ دۆنم زەوی خانوی پلاستیکی و ۱٠ هەزار زەوی چێندراو بە تۆ”.

ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستا ۱ ملیۆن گوڵ و قەڵەمی نەمامی جۆراوجۆری تێدایە.

ئەم شەتڵگەیە دەکەوێتە سەر ڕێگەی تاسڵوجە سلێمانی.