كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی بڕی 11 تۆن ده‌رمانیان بۆ عه‌فرین كۆكرده‌وه‌

سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی بڕی 11 تۆن ده‌رمانیان بۆ هاریكاری بریندارانی عه‌فرین كۆكرده‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی رایانگه‌یاند: كه‌ بڕی 11 تۆن ده‌رمانیان بۆ هاریكاری برینداران و نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌فرین كۆكردوه‌ته‌وه‌و گه‌یاندویانه‌ته‌ مانگی سوری كوردی بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی نزیكدا ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكیانه‌ بنێردرێت بۆ عه‌فرین.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌م ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكیانه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌ كه‌مپینێكدا كۆكراونه‌ته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كان و كۆگاكان و كارمه‌ندان دابین كراون.