جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌غدا به‌هێنانه‌وه‌ی بیانوو ده‌یه‌وێت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كات.
ئه‌مڕۆ 28-2-2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆنفرانسێكدا تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندنی سیستمی كاركردنی ئه‌لیكترۆنی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێدا ئاماژه‌ی به چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌چاكسازی كرداری وه‌ڵامی به‌غدادی داوه‌ته‌وه و داواكارین به‌غدا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی بێت و له‌ئێستا به‌غدا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ ناكات.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌نگاوی جه‌دی ناوه بۆ چاكسازی و هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستا و خوێندكاران و پێویسته هه‌نگاوی چاكسازی له تیۆرییه‌وه بگۆردرێت بۆ كردار.
سه‌باره به سیستمی ئه‌لیكترۆنی وتیشی: سیستمی ئه‌لیكترۆنی هه‌نگاوێكی چاكسازییه و نابێت ڕه‌خنه‌ی سیاسی كار له‌سه‌ر هه‌نگاوی چاكسازی بنێت و نابێت چاكسازی بكرێته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵده‌ده‌ین كه هه‌موو سیستمی حكومه‌ت بكرێت ئه‌لیكترۆنی.