پرسەخانەیەکی گەورە لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە


پرسەخانەیەکی مۆدێرن لەشاری سلێمانی دەکرێتەوە کە تەواوی پێداویستیەکانی پرسە لەخۆ دەگرێت و ھەمو ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەتوانن سودی لێ وەربگرن.

لەشاری سلێمانی پرسەخانەی (نعمەت خانی حەمە ئاغای ئەورەحمانی ئاغا) دروستکراوە  ، ئەم پرسەخانەیە بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوت تەواوکراوە کە پرسەی ژنان و پیاوان لەخۆ دەگرێت.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو پرسەخانەیە گرنگی زۆری دەبێت بۆ خەڵکی شاری سلێمانی و کەمکردنەوەی قەڵەباڵغی گەرەکەکان، کە ھەمو کەسێک دەتوانێت پرسەی تێدا بگێڕن.

ڕاشیگەیاند: ئەوپرسەخانەیە بەشێوەیەک دروستکراوە ھەمو پێداویستیەکی تێدایە و خاوەنی پرسە لە ھیچی کەم نابێت.

سه‌رۆكی ژوور ئاماژەی بەوەشدا: دروستکرنی پرسە خانەکە لەلایەن خانەوادەیەکی بەناوبانگی شاری سلێمانیەوەیە کە ھەمیشە لەخزمەت ئەم شارەدابون لەھەموو کاتە جیاوازەکاندا ھاوکاری خەڵکیانکردووە و کاری خێرخوازی زۆریانکردووە کە ئەم پرسەخانەیەش لەسەر شانی نعمەت خانی کچی حەمە ئاغای ئەورەحمانی ئاغایە کە زەویەکەی لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە بۆتەرخانکراوە.

پرسە خانەکە دەکەوێتە گەرەکی قرگە نزیک یەکەی نیشتەجێبونی دیلان ستی لەڕۆژی چوارشەممە ٢/٢٨ كاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری فەرمانگە حکومیەکان چەندین کەسایەتی دەکرێتەوە.