شارەوانی سلێمانی؛ بڕیاری زیادکردنی رسومات جێبەجێنەکراوە


شارەوانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، بڕیاری زیادکردنی رسوماتیان لەسەر ھاوڵاتیان جێبەجێنەکردووە و نوسراویان کردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی.

رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لەسەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی،  راگەیاند، تائێستا بڕیاری زیادکردنی باج و رسومات لەسەر ھاوڵاتیان جێبەجێنەکراوەو بۆ ئەومەبەستە نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی ھەرێم کردوە تاوەڵاممان بدرێتەوە جێبەجێبکرێت یاخوود نا.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بڕیاری ژمارە ١٢٦ لە ساڵی ٢٠١٧ بڕیاریدا، بە زیادکردنی باج و رسومات لەسەر ھاوڵاتیان.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆتایی ساڵی رابردوو، لە کۆبوونەوەیەک بڕیارەکەی رەتکردەوەو نوسراوی بۆ پارێزگاری سلێمانی کرد بۆ ئەوەی زیادکردنی رسومات جێبەجێنەکرێت.