هەناردەی نەوتی عیراق لەمانگی رابردوودا 2 ملیۆن و 359 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد بەراورد بەمانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو  تێكرای هەناردەكردنی نەوتی خاوی عیراق لە مانگی رابردوودا زیادیكردوە  لەوبارەیەشەوە، لێپرسراوانی وەزارەتەكە ئەوەیان خستۆتەروو   كە تێكرای هەناردەكردنی نەوتی عیراق لە مانگی رابردوودا  24  هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردوەو  2  ملیۆن و  359  هەزار بەرمیل بووە  هەروەك  لەوبرەش زیاتر لە  2  ملیۆن بەرمیلی لەرێگەی بەندەرەكانی بەسرەو كێڵگە نەوتیكانی باشورەوە بووەو بری  264  هەزار بەرمیلەكەی دیكەشی لەرێگەی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا رەوانە كراوە ئەمە لە كاتێكدا 11  هەزار بەرمیلی دیكە لە رێگەی تانكەرەكانی نەوتەوە بۆ ئوردن گواستراوەتەوە.