بەریتانیاو سویسرا قەرزێكی 210 ملیۆن دۆلاری دەدەنە عیراق


وەزارەتی بازرگانی و برەوپێدانی هەناردەی بەریتانی بەهاوكاری سویسرا قەرزێكی 210ملیۆن دۆلاری دەدەنە عیراق لەپێناو باشكردنی كەرتی كارەبا.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەی بەریتانیا لەندەن بڕی 105ملیۆن و 400هەزار دۆلار وەك قەرزی راستەوخۆ دەداتە بەغداو ئاژانسی گەشەو هاریكاری سویسراش قەرزێكی هاوشێوە و نزیك بەو بڕە پارەیە دەبەخشێتە عیراق لەپێناو باشكردنی كەرتی كارەبا كە لەرێگەی كۆمپانیای (جی ئی گلوباڵ)ی بەریتانیەوە كارەكە  لەوێستگەكانی نەجەف و بابل و قادسیەو كەربەلاو بەغداو بەسرە جێبەجێدەكرێت و بەو پێیەش ئاستی كارەبای بەرهەمهاتوو دەگاتە 6.5گێگا وات .