بەڤیدیۆ .. نیسان ئۆتۆمبێلێکی نوێی نمایش دەکات


کۆمپانیای ژاپۆنی نیسان، نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی لە جۆری ئۆتۆمبێلی فیلمەکانی زانستی و ئایندەیی خستەڕوو.

ئەم بەرهەمە لە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی دیترۆیت خرایەڕوو و سەرنجی ئامادەبووانی بۆ لای خۆی راکێشا.

ئۆتۆمبێلەکە بەناوی “Xmotion”یە و دیزاینێکی سەیر بۆ کراوە کە پێشتر بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک نەکراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە تەواوی تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام شوفێر دەتوانێت لە دوورەوە هەندێ کاری پێبکات، وەک کارپێکردنی بزوێنەر و بەبێ شوفێر شوێنی خۆی لە نێو گەراج دەکاتەوە.