“قه‌یرانی سیاسی رێگره‌ له‌به‌رده‌م هاتنی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی جیهان بۆ عێراق”

ئیبراهیم روكابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كه‌ كۆمپانیا جیهانییه‌كان ئاماده‌ن بێنه‌ ناو عێراق بۆ  كار و وه‌به‌رهێنان،، به‌ڵام چاوه‌رێی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی عێراق و لابردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌میان ده‌كه‌ن . 
 روكابی به‌ ئاژانسی ئێخبارییه‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی رێگره‌ له‌به‌رده‌م هاتنی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی جیهان بۆ ناو عێراق ، چونكه‌ كۆمپانیاكانی دونیا ده‌یانه‌وێت بێنه‌ عێراق بۆ وه‌به‌رهێنان به‌ڵام قه‌یرانی سیاسی و رۆتین و كۆسپه‌كان وایكردووه‌،،، كه‌ كۆمپانیاكان له‌ هاتن بۆ ناو عێراق دوو دڵ بن . 
 بۆیه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتار ده‌لێت، حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رپرسی یه‌كه‌من بۆ كۆتایی هێنان به‌ ناكۆكییه‌ سیاسیه‌كان و لابردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ راكێشانی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی دونیا.