“ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت دانابه‌زێت”

ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك رایده‌گه‌یه‌نێت  ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت دانابه‌زێت .
(عه‌بدوڵڵا به‌دری ) ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك له‌ میانه‌ی لێدوانێكدا له‌ كۆنفڕانسی وزه‌ له‌ له‌نده‌ن رایگه‌یاند، پێشبینی ناكه‌ین نرخی نه‌وت له‌مساڵدا دووچاری دابه‌زینی گه‌وره‌ بێت چونكه‌ بازاڕی ئێستا له‌ نێوان خواست و خستنه‌ڕوو هاوسه‌نگه‌ . 
گووتیشی،  به‌هۆی باشبوونی ره‌وشی ئابووریی جیهان رێكخراوی ئۆپێك ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌مناكاته‌وه‌ .
 ئه‌مه‌و پێشتر ژماره‌یه‌ك له‌ شیكه‌ره‌وان هۆشاریاندابوو له‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ جیهان و دابه‌زینی خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت به‌هۆی قه‌یرانی ئابووریی.