وه‌زیری كاری فه‌ره‌نسا: وڵاته‌كه‌مان به‌ ته‌واوی مایه‌پووچ بووه‌

وه‌زیری كاری فه‌ڕه‌نسا دانی نا به‌وه‌ی كه‌  فه‌ڕه‌نسا به‌ ته‌واوی مایه‌پووچ بووه‌ . (مایكل ساپین) وه‌زیری كاری فه‌ڕه‌نسا له‌ چاووپێكه‌وتنێكدا رۆژنامه‌واییدا كه‌ رۆژنامه‌ی ئینیدپێندنتی بریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌،  وه‌زیری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه‌ راسته‌ ئێستا ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا بوونی هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌وله‌تێكه‌ به‌ته‌واوی مایه‌پووچ بووه‌ گووتیشی بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پلانێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ دابنێت . 
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری كاری فه‌ڕه‌نسا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فڕه‌نسوا ئۆڵاند سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ به‌لێنیداوه‌ كورتهێنانی بودجه‌ كه‌مبكاته‌وه‌  له‌ رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بڕی 60 ملیار یۆرۆ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو و به‌ده‌ستهێنانی داهات له‌ رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی باجه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیان .