“كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌ بیانییه‌كان زیان به‌ كه‌رتی بانكی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت”

پسپۆرێكی بانكی عێراق داوا ده‌كات حكوومه‌تی عێراق پاڵپشتی له‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان بكات و هانی مه‌ماله‌كردن له‌گه‌ڵیاندا بدات ، له‌ جیاتی  كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق، چونكه‌ به‌ گووته‌ی ئه‌و پسپۆره‌ كردنه‌وه‌ی بانكه‌ بیانییه‌كان، زیان به‌ ئابووریی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكی بانكی ده‌بیـَت . 
موحسین عه‌لی پسپۆری بانكی به‌ ئاژانسی ئێخباریه‌ی راگه‌یاند ئه‌زموونی كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌ جیهانیه‌كان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌، سوودی نییه‌، چونكه‌ هه‌ندێك بانك هه‌یه‌ به‌ سانداردی جیهانی كار ناكه‌ن و  پێشكه‌وتووو نینه‌، ئه‌م جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ده‌رچوونی سامانی عێراق و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر تواناكانی عێراق و زیان گه‌یاندن به‌ كه‌رتی بانكی عێراق  . 
بۆیه‌ ئه‌و پسپۆره‌ داوا ده‌كات پاڵپشتی له‌ كه‌رتی بانكی تایبه‌ت بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی عێراق به‌شداربێت.