” لەنێوان توركیا‌و ئێراندا ململانێی‌ توند هەیە لەسەر هەرێمی‌ كوردستان بۆ فراوانكردنی‌ بوارەكانی‌ ئابوریی‌‌و بازرگانی‌‌و پیشەسازی”

سەرۆكی‌ ژوری‌ بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ‌ سلێمانی دەڵێت كۆمپانیا ئیقلیمییەكان كێبڕكێ لەسەر هەرێمی كوردستان دەكەن.
سیروان محەمەد،رایگەیاند”هەرێمی كوردستان پێویستی بە بنیادنانەوەی ئابووری هەیە‌و ئەو وڵاتانەش بۆ بەرژەوەندی دەستكەوتی ئابووری روویان لەهەرێمی كوردستان‌و عێراق كردووە”.
سیروان باسی لەوەشكرد كە نایانەوێت تەنها كۆمپانیا توركی‌و ئێرانییەكان لەهەرێمدا كار بكەن، چونكە ئەوەی ئێستا دەبینرێت بەپلەی یەكەم كۆمپانیا توركییەكانن، پاشان ئێرانییەكان، وتی “باشترە كۆمپانیای ئەوروپی‌و ئەمەریكی بێن لەكوردستاندا وەبەرهێنان بكەن”.
 وتیشی “ئێستا لەنێوان توركیا‌و ئێراندا ململانێی‌ توند هەیە لەسەر هەرێمی‌ كوردستان بۆ فراوانكردنی‌ بوارەكانی‌ ئابوریی‌‌و بازرگانی‌‌و پیشەسازی”.
هەروەها ئەوەشی روونكردەوە كە كۆمپانیا خۆماڵییەكان دوو بەرانبەری كۆمپانیا بیانییەكان دەبن لەهەرێمی كوردستاندا كە كاری وەبەرهێنان‌و بەڵێندەرایەتی‌و بازرگانی دەكەن.