خۆپیشاندانەکانی ئێران نرخی نەوتی به‌رزكرده‌وه‌

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە دوای پێشهاتەکانی ئێران بۆ سەرووی ٦٧ دۆلار بەرزبوویەوە.

دوای ئەوەی رۆژی هەینی بە ٦٦،١٤ دۆلار دەستی پێکردبوو دواتر ٦٦،٩٥ دۆلاری بەخۆیەوە بینیبوو لەمڕۆدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٦،٦٦ دۆلار دەستی پێکرد و کاتژمێر٠٩:١٣ نرخەکەی بوو بە ٦٧،١٠ دۆلار. لە هەمان کاتدا نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس ٦٠،٦٢دۆلار بوو.

پسپۆران وای بۆدەچن کە خۆپیشاندانەکانی ئێران کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، بەو چەشنەش لە ٢٠١٥ەوە تا ئێستا نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی بەخۆیەوە بینیوە.