بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی داخرا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی داخرا لەکاتێکدا کە نرخی دۆلار ناجێگیرە و بەرزی و نزمی زۆر دەکات.

بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەهۆی قەرەباڵغی و بونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان داخرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ ئێوارە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمەریکی و جێگیرکردنی هەر 100 دۆلارێك بە 130 هەزار دینار، دوای ئەم هەواڵ دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

بەهای دۆلار لە دوێنێوە نزیکەی 14 بۆ 15 هەزار دینار دابەزیوە و بەمەش دۆخی بازاڕەکانی دراو ناجێگیرە و شڵەژاوی کەوتە ناو بازاڕەکانەوە.