وادەی لێخۆشبونی گومرگی كۆتاییهات

رۆژی چوارشەممە 5-10 لێخۆشبونی گومرگی لەسەر 14 مادەی خۆراكی سەرەكیی كۆتایی دێت و رادەگیرێت.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ لە هەرێمی كوردستان كراوەو واژۆی ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لەسەرە، تیایدا ئاماژەكراوە كە بڕیاری لێخۆشبونی گومرگی بۆ 14 مادەی خۆراكی سەرەكی كە لە بەرواری 30-9 كۆتاییهات و بۆ چەند رۆژێك درێژكرایەوە، وادەی لێخۆشبونەكە كۆتاییهات و رابگیرێت.

هەر لەنوسراوەكەدا هاتوە كە جێبەجێكردنی ئەو راگرتنە لە رۆژی چوارشەممە 5-10-2022ـەوەیە.