پێشەنگایەکی تایبەت بە تەکنەلۆژیای ئاسن و پۆڵا لەتورکیا بەڕێوەدەچێت بازرگانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

بە گوێرەی ئاگاداریەکی بەشی ڕاوێژکاری بازرگانی کۆنسوڵگەری تورکیا لە ھەولێر کە وێنەیەکی بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی نێراوە بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە پێشەنگای ئەنکیرۆس پانزەھەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی ئاسن و پۆڵا و کاستینگ لە بەرواری ٦ – ٢٠٢٢⁄١٠⁄٨ لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت و بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشدار بن.

ھەر بازرگانێک خوازیارە بەشداری بکات، دەتوانێت سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات، ٢٠٢٢⁄١٠⁄١ دوا بەروارە بۆ ناو تۆمارکردن.