کۆنسوڵی ئەرمینیا سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات

بۆزیار ئاشنابون بە کارە بازرگانی و پشەسازیەکان لە پاێزگای سلێمانی کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا بەوەکالەت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.
(محمد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ڕێکەوتی ۲٠۲٤/٤/۱۸ پێشوازیانکرد لە (ئەندریانیک هاروت یونان کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەولێر بە وەکالەت.

محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند” ژووری بازرگانی سلێمانی گرنگی دەدات بەپەیوەندیەکانی لەگەڵ تەواوی ووڵاتانی جیهان، بازرگانانی سلێمانی پەیوەندی کاریان هەیە لەگەڵ ووڵاتی ئەرمینیا وە دەمانەوێت کۆمپانیاکانی ئەرمینیا لە پارێزگای سلێمانی وەبەرهێنان بکەن، یاساکانی وەبەرهێنان گونجاوە، ئاسایش و ئارامی دڵنیای دەرە بۆ کۆمپانیاکانیان تا وەبەرهێنان بکەن و کارەکانیان بخەگەڕ بۆ وەبەرهێنان کەشوهەوا لەبارە، لە بواری پیشەسازی کشتوکاڵ گەشتوگوزار وەبەرهێنان “.

راشیگەیاند” لەپارێزگای سلێمانی ساڵانە چەند پێشانگایەک لەبوارە جیاوازەکاندا دەکرێتەوە کۆمپانیاکانی ووڵاتی ئەرمینیا دەتوانن بەشداری بکەن و بەرهەمەکانیان نمایشبکەن و سود وەرگرن لەدروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی کوردستان و عێراق وەک ژووری بازرگانی سلێمانی پشتوانی و کار ئاسانی تەواو دەکەین بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن و کاری بازرگانی ئەنجام بدەن”.

لای خۆشیەوە کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا بە وەکالەت ڕایگەیاند” سەردانەکەم بەمەبەستی باسکردنی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و پیشەسازیەکانە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی، هەوڵەکانمان بۆزیاتر نزیکبونەوەی کۆمپانیاکانمانە لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای سلێمانی کەئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ پێشخستنی کەرتی بازرگانی”.