ئاگاداری بۆ خاوەن کۆمپانیاکان

لەسەر داوای ژووری بازرگانی لەپاش ڕێگەدان بەهاوردەکردنی ئاسنی سکراب بڕیاری لێخۆشبون بۆکۆمپانیاکانی هەرێم دەرکرا

پاش سەردانەکەی وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراق بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و گەیاندنی کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی، یەکێک لەو خاڵەی ژووری بازرگانی داوایکرد کێشەی ئەو کۆمپانیایانەی هەرێم کە لە بەغداد تۆمارن و ڕوبەڕوی غرامە و قەرز بونەتەوە، کاربکرێت بۆ لێخۆشبونیان.

نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەڕێگەی چەند خاڵێکەوە کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازیمان ئاراستەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراقکرد لەدوای سەردانەکەی بەڕیزیان بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەئێستاشدا ئەو خاڵانەی داوای چارەسەرکردنمان کردووە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کاریان لەسەر دەکرێت خۆشبەختانە لەئێستاشدا کار بەو بڕیارە دەکرێت کە لێخۆشبونە لەو کۆمپانیایانەی لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن و لەبەغداد خۆیان تۆمارکردووەو قەرزدارن یان غرامەیان لەسەرە لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت”.

بەپێێ بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی بەشی تۆماری کۆمپانیاکانی عێراق کە ئاراستەی گشت کۆمپانیاکان کراوە ئاماژە بەوە کراوە” جەخت دەکەینەوە لەوەی کە ئەو کۆمپانیایانەی غەرامەیان بەسەردا سەپێنراوە بە زووترین کات سەردانی بەشەکەمان بکەن (شعبة الدعاوی و المحقق العدلی) بە مەبەستی لێخۆشبوون پێش بەرواری ٢٦\ ٤\ ٢٠٢٤ کە دوا بەرواری لێخۆشبوونە”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند”  پاش ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ژمارە (٢٣٦١١) ی بەرواری ٢٤-١٠-٢٠٢٣  لێخوشببونی دەرکرد بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە تۆمارن لە فەرمانگەی کۆمپانیاکانی عێراق و دواکەوتوون لە پێدانی غەرامەکانیان بۆماوەیک ئەم بڕیارە ڕاگیرا بەڵام لە دوای یاداشتەکەی ئێمە کارکردن بەم بڕیارە دەستی پێکردەوە بە گۆێرەی مادەی ٤٦ ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی یەکگرتوو ژمارە ٦ ی ساڵی ٢٠١٩ بۆ ڕاستکردنەوەی خاوەن کۆمپانیاکان”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکان ولەبەغداد تۆمارکراون لەئێستادا غرامەیان لەسەرە یان قەرزدارن  دوا بەروار بۆ لێخۆشبوون لە غەرامەکردن ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤.