شاندی ژووری بازرگانی دیاربکر سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانیانکرد

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە پەیوەندیە بازرگانیەکان لە نیوان پارێزگای سلێمانی و دیاربەکر، سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربکر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.

محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە سەرۆک و شاندی بازرگانی شاری  دیاربکر.

لە سەردانەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربکر پەیامی پیرۆزبای گەیان بە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور هیوایخواست بتوانن پێکەوە کاری هاوبەش بکەن و پەیوەندیەکان بەهێزبکەن.

محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەو هیوایخواست بتوانن پێکەوە کاری هاوبەش بکەن و پەیوەندیەبازرگانی و پیشەسازیەکان پتەو بکەنەوە.