تەکنەلۆژیایەکی نوێی نیسان بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاتوچۆ

Al reemplazar la parrilla convencional por el escudo tecnológico, que incorpora innovadoras texturas 3D que van más allá de una función estética, la marca subraya la tecnología que se encuentra justo debajo de la superficie.

کۆمپانیای نیسان چەند ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیاندا تەکنەلۆژیا نوێیەکەی نیشاندەدات کە تایبەتە بە ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی پێکدادانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تر و پیادەشدا.

سیستمی نوێی ProPilotی نیسان بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازە لە سیستمەکانی پێشوو، چونکە دەتوانێت چالاکانەتر پەرچەکرداری بۆ هەلومەرجە لەناکاوەکان هەبێت و لە خێرایی زیاتری ئاژووتنی ئۆتۆمبێلەکەشدا کاربکات.

سیستمەکە ئامێرێکی نوێی لیزەر بەکاردەهێنێت کە نەوەی دووەمی جۆری Luminarە و لەسەر میچی ئۆتۆمبێلەکە جێگیردەکرێت، تاکو لە دووریی 300 مەترەوە ڕێگاوبان بپشکنێت.

ئەگەر لەناکاو ئۆتۆمبێلی تر بێتە بەردەمی، ئۆتۆمبێلەکەی خاوەن ئەم تەکنەلۆژیایەی نیسان دەتوانێت بە سەلامەتی خۆی لێلابدات، هەروەها لە حاڵەتی دەرکەوتنی پیادەشدا ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت خاوی بکاتەوە، یان ئیستۆب بکات.

هەروەها سیستمەکە پانیی ڕێگاوبان و دەوروبەر دەپێوێت، تاکو ئۆتۆمبێلەکە بە سەلامەتی پێچبکاتەوە، جگە لەوەی چاودێریی ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری دەکات بۆ خۆپاراستن لە پێکدادان.