25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بۆ پڕۆژەی بچووك

قەرز بۆ پڕۆژەی بچووك دەدرێت بە هاوڵاتییان و بڕەكەی 25 ملیۆن دینارە.

بانكی رافیدەین قەرزەكەی راگەیاند و دەڵێت، “ئەو هاوڵاتییانەی فرۆشگە و شوێنكار و پیشەی دیكەیان هەیە دەتوانن 25 ملیۆن دینار وەك قەرز وەربگرن” بۆ پەرەپێدانی كارەكانیان یاخود دەستپێكردنی پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رافیدەین كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، قەرزی پڕۆژەی بچووك لە ماوەی شەش ساڵدا دەدرێتەوە و سوودی 6%ی دەخرێتەسەر و ئامانج لێی كەمكردنەوەی رێژەی بێكارییە.