داوایەکی بەپەلە لە کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لەشاری سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و یەکە ئیداریەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات.

نازم عبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لەبانگەوازێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڤێرتەرنەری سلێمانی و سامانی ئاژەڵ، دەکات و دەڵێت” هەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە لەماوەی یەک هەفتەدا هەر تۆنێک عەلەف ٨٠$ دۆلار، گرانبووە ئەمەش مەترسی گەورە دروست دەکات بۆ بەرهەم هێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پرۆژەکان و ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی مریشک”.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان دەشڵێت” خراپی جوچک و گرانبونی نرخەکەی هۆکارێکی تری کێشەکانمانە وە گرانبونی و ڤیتامینەکان و دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەمان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندوین”.

نازم جاف، تەکید لەوە دەکاتەوە لەئێستادا تاکە چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان کردنەوەی ڕێگای ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ هاوردەکرنی عەلەف و جوچک بە ئازادانە لەبەر ئەوەی نرخی ئالیک و جوچک لەو ووڵاتە هەرزانەو کولێتی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەکان.

لەهەرێمی کوردستاندا ١٧٥٠ پرۆژەی بەرهەم هێنانی مریشک هەیە کە زیاتر لە ٢٥٠٠ هۆڵدەبێت بێجکە لە هەبونی ٥٠٠ پرۆژەی نایاسای.