کۆنسوڵی یۆنان لە ھەولێر سەردانی شاری سلێمانی کرد و لە باخچەی سەرا لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی سلێمانی کۆبوەنەیەکی ئەنجامدا. یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگیری ژوور و بازرگانان پێشوازی کرد ...

بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش و لێک نزیکبونەوەی کاری بازرگانی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەشیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هانسلۆو لەووڵاتی بەریتانیا واژۆکرد. سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ...

نرخی نەوت بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی هەناردە و پێشبینی زیادبوونی داواكاریی لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی سەفەری هاویین لە ویلایەتە یەكگرتووەكان كە گەورەترین بەكاربەری نەوتی خاوە، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد. ئەمڕۆ چوار شەممە، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 44 سەنت و ...

لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد، (کەمال موسلیم)، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم راگەیاند: لە سایلۆکان ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو بووە سەرجەم بەرھەمی گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت . وتیشی ئەو نرخەی بۆ وەرگرتنی گەنم دیاری کراوە گونجاوە ...

شاندی بازرگانی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و جێگر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی سەردانی پەرلەمانی بەریتانیا یانکرد و ئێوە خوانێکیان بۆ ئەمجامدرا. دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و ...

لە درێژی سەردانەکەی شاندی حکومەتی ھەرێم و یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان بۆ شاری لەندەن لە وڵاتی بەڕیتانیا کوبونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسان و کۆمپانیاکانی شاری لەندەن ئەنجامدرا. لە کۆبونەوەکەدا لە بارەی ڕەوشی وەبەرھێنان و ئابوری ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا، یاساکانی وەبەرھێنان بۆ ...

شاندی بازرگانی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و جێگر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و بەشێک لە بازرگانانی شاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی بەشداربون لەکۆنفرانسی بەریتانی عێراقی لە شاری لندن. سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە ...

لە شەوی یەک شەممە لەسەر دوو شممە لە یەکێک لە کەناڵەکانی لایەنە حوکمڕانەکانی هەریم بەرنامەیەک لەبارەی بەبازارکردنی بەرهەمیکی کشتوکاڵی وروژێنرا ئەویش بەبازارکردنی بەرهەمی دانەویڵە بەتایبەت بەرهەمی گەنم. لەم بەرنامیەدا نوێنەری وزارەتی کشتوکاڵ و نێونەری جوتیاران و کەسێکی پسپۆر و مامۆستایەیەکی ...

حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌، سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ سه‌رووی ملیار و نیوێك دۆلاره‌. عادل كه‌ریم وه‌زیری كاره‌بای عێراق، كاتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێرانی راگه‌یاند و گوتی، تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هیچ پاره‌یه‌كی ئێران له‌لایان نامێنێت. وه‌زیری ...

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی خۆڵبارینەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ...