بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستمان بە 750 هەزار تۆن گەنم هەیە و ساڵی ڕابردوو 125 هەزار تۆن گەنم بەرهەمهێندراوە و دەڵێت، ” وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕەزامەندیی لە حكومەت وەرگرتووە بۆ هاوردەكردنی سێ ملیۆن ...

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی ڕابردوودا. ئاوێنه‌: پەیمانگای ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، نرخی کەلوپەلە سەرەکییەکان بەڕێژەی 7.25% بەرزبووەتەوە لە مانگێکدا ئەوەش لەسەروو ئەو پێشبینییانەوەیە کە پێشتر ڕۆیتەرز بڵاویکردبووەوە ...

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە ماوەی رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 147 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان کردووە. بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەوە، 147 هەزار گەشتیاری شارەکانی عێراق و وڵاتی ئێران ...

موزهر محەمەد ساڵح، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، داهاتی عیراق تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا زیاترە لە 150 ملیار دۆلار کە ئەمەش رێژەیەکی پێوانەییە. ئەمرۆ پینجشەممە، راوێژکاری مستەفا کازمی ئاشکرایکردووە، خوێندنەوەکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بۆ داهاتە نەوتی و نا ...

کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی رووسیا، داوای پارچەی یەدەگ لە ئێران دەکەن، ئێرانیش ئەوە بە دەرفەت دەزانێت بۆ هەناردەکردنی ئەو پارچە یەدەگانە. بەپێی هەواڵێکی میدیا ئێرانییەکان، ئەندامێکی سەندیکای بەرهەمهێنەرانی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلەکانی ئێران رایگەیاندووە، “بەرهەمهێنەرانی ئەو وڵاتە دەرفەتێکیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی کەرەستەکانیان ...

بەشی كەشناسی لە كشتوكاڵی سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە، لە سنووری ‏سلێمانی و هەڵەبجە ‌و هەردوو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان ‌و راپەڕین، ‏زۆرترین بارانبارینی ئەمساڵ لە قەزای چوارتا ‌و كەمترینیش ‏لە قەزای خانەقین بووە، لە زۆر ناوچەش باران لە ساڵی رابردوو زیاتر ...

تەنها دوێنێ زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە سەیرانگای دوکان کردووە، سەرجەم ئۆتێل و مۆتێلەکانیش پڕبوون، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانیش دەڵێت ئەم گەشتیارە زۆرە سوودێکی باشی بۆ ئابوری شارەکە هەیە. مەحمود تۆفیق، سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمەڵە میوانخانە و ...

ئاژانسی هەواڵیی ئێران رایگەیاند “کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلەکانی گەشتکردن پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنێتەوە”. ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران رایگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تارانیان بڵاوکردەوە کە باس لە گەڕانەوەی جێبەجێکردنی کۆت و بەندەکانی سەلامەتی دەکات لە پێناو رێگریکردن لە ...

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پیشبینییەکانی بۆ گەشەی داهاتی وڵاتان بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان داهاتە گشتییەکانی عێراق لەمساڵدا دەگاتە 149 ملیار دۆلار، ئەوەش بەڕێژەی 73% گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیی بەرزبوونەوەی زۆری داهات لە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت دەکات، ...

کۆنسوڵی وڵاتی یۆنان لە هەولێر، جەخت لەبەهێزکردنی کاری هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی لەگەڵ شاری سلێمانی دەکات، بڕیارە شاندێکی بازرگانی سلێمانی سەردانی ووڵاتی یۆنان بکەن. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەیەکی ڤیدیۆی ئۆنلاینی لەگەڵ بەڕێز( ستاڤرۆس ...