یەدەگی دۆلاری عێراق 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا یەدەگی دۆلار لە عێراق 110 ملیار دۆلار تێپەڕاندوە.  

محەمەد یونس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: وەبەرهێنانی بانکی ناوەندنی لە بنەڕەتدا پاراستنی یەدەگی دراوی بیانییە و لە چەند بابەتێکدا خۆی دەبینێتەوە و لەوانەش سیولە و وەبەرهێنان.

لە درێژەی قسەکانیدا محەمەد یونس دەڵێت: یەدەگی دراوی بیانی لە ئێستادا 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە و زۆربەی ئەو پارەیەش وەبەرهێنانی تێدا كراوە، چونكە دەتوانرێت بەبێ مەترسی بەكاربهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموو هەوڵێکییان دەدەن کە بچنە ناو ئەو وەبەرهێنانەی کە داهات زیاد دەکەن و مەترسییان لەسەر یەدەگی دراوەکانی نییە وخۆیان لەو بابەتانە بەدوربگرن کە مەترسییان بۆ سەر یەدەگی دراوەکان هەیە.