ۆرکشۆپێک تایبەت بە گەشەپێدانی زانستی بازرگانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا

زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی ۆرکشۆپێکی تایبەتی بە گەشەپێدان بەزانستی بازرگانی نێودەوڵەتی، بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.

‎د.سەلام عبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد لە ۆرکشۆپی (گەشەپێدان بە زانستی بازرگانی نێودەوڵەتی) کە لەلایەن زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرابوو.

‎ئامانج لە ئەنجامدانی ۆرکشۆپەکەدا باشکردن و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و ئاشناکردنی لایەنە کارگێڕیەکان کە پەیوەستن بەزانستی نێودەوڵەتی بازرگانی وە بونیاتنان و گەشەپێدانی توانست و کارامەی ئاستی خوێندکاران لەپێناو ئامادەکردنی سەرکەوت و بۆ گەشەپێدانی کەرتی گشتی و تایبەت لەبواری بازرگانی نێودەوڵەتی.

‎لە ۆرکشۆپەکەدا کاتێک دیاریکرابوو بۆ دکتۆر سەلام عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تیایدا باسی لەچەند بابەتێکی تایبەت بە بازرگانی نێودەوڵەتی و کاری ژووری بازرگانی کرد.

‎د.سەلام ڕایگەیاند “بازرگان ئەو کەسەیە کە خۆی خاوەنی کاری خۆیەتی جا کارەکە بچوکبێت یان زۆر گەورە بێت لە بەڕێوەبردنی کارەکانی سەربەخۆیە وە گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نیە”.

‎راشیگەیاند “لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشێوەیەکی پێشکەوتوانە مامەڵەی لەگەڵ بازرگاناندا دەکرێت ئەو کەسانەی دەبنە ئەندام دەبێت خاوەنی کاری خۆی بێت و فەرمانبەر نەبێت و تەمەنی لە ۱۸ ساڵ کەمتر نەبێت”.راشیگەیاند “لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشێوەیەکی پێشکەوتوانە مامەڵەی لەگەڵ بازرگاناندا دەکرێت ئەو کەسانەی دەبنە ئەندام دەبێت خاوەنی کاری خۆی بێت و فەرمانبەر نەبێت، پێویستە پردێکی پەیوەندیی دروست بکرێت بەمەبەستی ھەماھەنگی لە نێوان کۆلێژەکانی بازرگانی و ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان تاکو زیاتر ئاشنا بن بە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی، پەیوەندییە بازرگانییەکان لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیھاندا”.

‎بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و بەرەو پێشبردنی پەوەندیەکانی نێوان هەردولا.