گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕاگیران

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی خۆڵبارینەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕادەگیرێت، وە لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و هەولێر بەهۆی چڕی خۆڵبارینەوە ڕاگیران.